* وه‌ك ئاشكرایه له‌جیهاندا به‌كۆمپیوته‌ركردنی ده‌یتاكان و كاری رۆژانه له‌گشت فه‌رمانگه‌و بانك و كۆمپانیا‌و ڕێكخراوه‌كاندا له‌چوارچێوه‌ی سیستمێكی تایبه‌ت به‌خۆیان زانیارییه‌كان زه‌خیره ده‌كه‌ن. ته‌نها به‌مه‌به‌ستی زوو راپه‌ڕاندنی كاره‌كان" كه‌م روودانی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵه" گێڕانه‌وه‌ی كات" كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی فه‌رمانبه‌ران" پوختی له‌كاره‌كاندا" پاراستنیان له‌فه‌وتان" نه‌هێشتنی شێوازی دۆڵاب و ره‌فه‌و ئیزباره" كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینی رۆژانه" كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رجه‌م كاره‌كان.
* (كویك سۆفت) ده‌ست پێشخه‌ره‌وه وه‌ك گروپێكی سۆفتوێری سه‌ربه‌خۆ. خۆشحاڵه به‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه له‌پێناوی به‌ره‌وپێشچوون و جێبه‌جێ كردنی سیستمه جۆراو جۆره‌كانی بواری كۆمپیوته‌ر له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ئه‌نجام ده‌درێن.
* (كویك سۆفت) توانیویه‌تی به‌كۆی گشتی (2,639) ده‌یتابه‌یس دروست بكات و به‌كارهێنه‌رانیش له‌سه‌ر كارپێكردنی به‌رده‌وام بن تاوه‌كو ئێستا، ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشیه بۆ هه‌موو لایه‌ك، سه‌باره‌ت به‌به‌هێزی و ئاسانكاریی پڕۆگرامه‌كان و رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی له به‌كارهێناندا زۆر سه‌ركه‌تووه بووه.
* (كویك سۆفت) خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كتێبانه‌ی كۆدیینه له‌پڕۆگرام، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌جروبه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی بواری كاركردن و خبره‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا كه له‌رهه‌یه‌كه‌یان له‌بوارێكی تایبه‌تدا شاره‌زاییه‌كی بێ هاوتایان هه‌یه..
* (كویك سۆفت) تاوه‌كو ئێستا خاوه‌نی (49) كتێبه له‌بواره‌كانی كۆمپیوته‌ر كه به‌زمانی كوردی به‌رهه‌می هێناون، وه كۆتا كتێبیش وات كتێبی ژماره (50) له‌سه‌ر پڕۆگرامی ڤیژوه‌ڵ به‌یسك و ئێس كیو ئێل-ه كه نزیكه‌ی (6,500) لاپه‌ڕه‌یه، كه سه‌رجه‌م كتێبه‌كان له‌لایه‌ن (شوان باغڵه‌مه) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیا نووسراونه‌ته‌وه.
* سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانكارییانه بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتوو خواز له‌دواڕۆژدا ببێته حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی. بائێمه سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌نگاوانه بین كه به‌ره‌و ئه‌و سیستمه‌مان ده‌بات، با هه‌ریه‌كێك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ببێته (Quicksoft).
* دروست بوونی (كویك سۆفت گروپ).
* گرێبه‌ست.
* تێبینی.